بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە هێزە عێراقییەکان لە ئۆپراسیحنێکی دەرەوەی سنووری لە سووریا، سەرکردەیەکی داعشیان کوشت.
سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە ئەو ئۆپراسیۆنە بە پێی داتای ورد و دوای وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی بۆ کوشتنی ئەو تیرۆریستە و دوای هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دراوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە عێراقیەکان سەرکردەیەکی داعشی بە نازناوی خ.ش. شیان شوێنگیری کردووە و جموجووڵەکانی ناوبراویان لە ناوچەی بەسیرە لە ڕەقەی سووریا، لە ژێرچاوەدێری بووە.
Your Comment